خانەنشینی رەتدەكاتەوە.. تەمەنی 99 ساڵەو بەردەوامە لەكاری پارێزەری

جیهان

04/10/2018‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆرتۆن كاتز، پارێزەرێكی ئەمریكییە، كە تەمەنی 99 ساڵەو رەتیكردووەتەوە، كە خۆی خانەنشین بكات.

ئەو پارێزەرە ماوەی 70 ساڵە لەكاركردن بەردەوامە لەئێستاشدا بەو تەمەنە زۆرەوە بەردەوامبێت بەكاركردن.

مۆرتون لەساڵی 1951 كاری پارێزەری دەكات، دوای ئەوەی خزمەتی سەربازی لەشەڕی جیهانی دووەم تەواو كردووەو لەوكاتەوە پارێزە لەویلایەتی كۆنیتیكتی ئەمریكی.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو پارێزەرە هەر بەشێوە كلاسكییەكەی كاردەكات‌و زۆر بابەتە تەكنەلۆژییەكان بۆ رایكردنی كارەكانی بەكارناهێنێت.

هـ ـ ح