ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلە بێ‌ شۆفێرەكان لەئەمریكا پیتزا دەگەیەننە ماڵان

جیهان

04/10/2018‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەسێكی دانیشتووی شاری لاس فیگاسی ئەمریكا، بەناوی دیریك هۆسكینز لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، كە ئۆتۆمبیلێكی بێ‌ شۆفێر پیتزا دەگەیەنێتە ماڵان، كە ئەوەش یەكەم جارە ئەو خزمەتگوزارییە لەئەمریكا بەكاردەهێنرێت.

خزمەتگوارزییەكە لەلایەن ریستۆرانتەكانەوە، بەهاوكاری كۆمپانیای "فۆرد"ی ئەمریكی ئەنجامدەدەن‌و لەشەقامەكانی شارەكانی میامی و لاس فیگاس بەردەستە.

ئەو ئۆتۆمبیلەی هزمەتگوزارییەكە بەكاردەهێنێت، ناوی "دۆمینۆس پیتزا"یەو لەئێستادا پێشوازییەكی زۆری لێكراوە.

هـ ـ ح