گەنجێك بۆ راكردن لەداواكارییە بەردەوامەكانی هاوسەرەكەی داوای مردن دەكات

جیهان

06/10/2018‌ 944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێكی هندۆراسی، كە لەئەمریكا كار دەكات، بۆ روگاربوون لەداواكارییە بەردەوامەكانی ژنەكەی داوای مردنی بۆ خۆی كرد.

پێگەی "نۆتیتسی دلمۆندۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە ئەو گەنجە ناوی دانی گۆنزالیسی تەمەنی 27 ساڵ بووە، لەرێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك داوای مردنی بۆ خۆی كردووە، ئەوەش بەهۆی داواكارییە بەردەوامەكانی ژنەكەی.

گۆنزالیس  لەدوای خۆپیشاندانەكەشی وێنەیەكی بۆ هاوسەرەكەی ناردووەتەوە، كە دوای ئەوەش هەوڵی خۆكوشتنی داوەو وردەكاری هەوڵەكەشی تائێستا نەزانراوە.

سەرچاوە هەواڵییەكان مردنی گەنجەكەیان پشتراستنەكردووەتەوە و چەند سەرچاوەیەك باس لەوە دەكەن، كە ئەو گەنجە تائێستا لەژیاندا ماوە.

هـ ـ ح