سەدان سەگ داوای پاشگەزبوونەوەی بەریتانیا لەدەرچوون لەیەكێتی ئەوروپا دەكەن

جیهان

09/10/2018‌ 1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەكی سەگ لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆكرانەوەو تێدا داوای پاشگەزبوونەوەی بەریتانیا لەبڕیاری چوونە دەرەوە لەیەكێتی ئەورپایان كرد.

سەگەكان لەلایەن خاوەنەكانیان هێنرابوون بۆ خۆپیشاندان، كە لەرێگەی سەگەكانەوە چەندین دروشت بەرزكرابوونەوە.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە هات، ماوەیەكە بەهای خواردنی ئاژەڵەكان، بەتایبەتی ئاژەڵە ماڵییەكان لەبەریتانیا بەرزبووەتەوەو ئەوەش نیگەرانی دروست كردووە.

هەروەها بەشێكی تر لەبەشداربووانی ناڕەزاییەكان نامەیەكیان ئاراستەی تریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد، كە بەبڕیاری دەرچوون لەیەكێتی ئەوروپا پاشگەزبێتەوە.

هــ ـ ح