نامەیەك بۆ چاككەرەوەی مۆبایل.. بەهاوسەرەكەم بڵێ‌ ئەم مۆبایلە چاكردنەوەی ئەستەمە

جیهان

09/10/2018‌ 2548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لەو كەسانەی، كە وەرشەی هەیەو كاری چاككردنی مۆبایلە زیرەكەكان دەكات، وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە كاردانەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە.

بەپێی وێنەكە، مۆبایلێك لەبەردەست ئەو كەسەدایەو نامەیەك لەپشت قەباغی مۆبایلەكە دانراوە لەگەڵ بڕی 100 دۆلاری ئەمریكی‌و پەیامێك لەناو نامەكەش نووسراوە.

ئەو پیاوە لەناوەی جیانگ لە شەنگەهای، كار دەكات‌و لەنامەكەی پشت مۆبایلەكە نووسراوە، تكایە بە "هاوسەرەكەم بڵێ‌ ئەم مۆبایلە چاكردنەوەی ئەستەمە.

هەروەها ئەوەش نووسراوە لەبەرانبەر ئەوەدا ئەو سەد دۆلارە بۆ تۆو سوپاست دەكەم، كە هۆكاری نووسینی نامەكە پەیوەندی بەئەنجامدانی تەلەفۆنێكەوە هەبووە.

ئەو كەسەی مۆبایلەكەی شكاندووە، ترساوە لەوەی هاوسەرەكەی بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی بزانێت‌و ویستوویەتی بەچاكنەكردنەوەشی ئەو پەیوەندییە هەر بەنهێنی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح