ڤیدیۆ.. ئێل جی كاتژمێرێكی زیرەكی تایبەتی مەندی بەرز دروست دەكات

جیهان

09/10/2018‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئێڵ جی كۆریای باشوور دروستكردنی مۆبایلێكی زیرەكی راگەیاند، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلە نوێیەكەی ئێڵ جی، ناوی "W7"، كە شێوەی دروستكردنەكەی لەسەر شێوەی مۆبایلە كلاسیكییەكانە، بەڵام تایبەتمەندی مۆبایلە زیرەكەكانی هەیە.

بزوێنەری كاتژمێرەكە بۆ ماوەی 100 رۆژ بێ‌ بوونی شەحن كاردەكات‌و شاشەیەكی ئەلیكترۆنی هەیە، كە كاروباری رۆژانەی پێ ئەنجامدەدەیت.

شاشەی ئەو كاتژمێرەی ئێڵی جی لەجۆری LCD بەدەستلێدان كار دەكات‌و قەبارەكەی 1.2 بۆسەو تایبەتمەندی "Snapdragon Wear 3100" هەیە.

بڕیارە كاتژمێرەكە رۆژی 14ی ئەم مانگە بخرێـە بازاڕەكان‌و نرخی هەر یەك لەو كاتژمێرانەش دەگاتە 449 دۆلاری ئەمریكی.

هـ ـ ح