دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خانمان هۆكارێكە بۆ نەزۆكی

جیهان

10/10/2018‌ 1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانكۆی Iowa توێژینەوەیەكی ئەنجامداوەو كاریگەرییەكانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر خانمان ئاشكراكردووە.

بەپێی توێژینەوەكە، دەستدرێژی سێكسی هۆكارێكە بۆ ئەوەی لەداهاتوو خانمان تووشی نەزۆكی بكات‌و توانای منداڵبوونی نەمێنێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە لەكۆی پێنج خانم، كە دەستدرێژیان كراوەتە سەر یەكێك لەو خانمانە تووشی نەزۆكی بوون.

هەروەها توێژینەوەكە باس لەوەش دەكات، كە 33%ی ئەو خانمانەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر، تووشی خاڵەتێكی دەروونی خراپ دەبن‌و ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر خانمان دادەنێت، بۆ ئەوەی لەداهاتوو كاری سێكیسی ئەنجامنەدەن.

هـ ـ ح