شارپرێس:
پزیشكه‌كان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، هه‌ندێك خوو هه‌یه كه بۆ مرۆڤ ئاسایی‌و ساده دێته به‌رچاو، به‌ڵام زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
پزیشكه‌كانی زانكۆی كۆلۆرادۆ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و 7 خووه‌یان ئاشكراكرد، كه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، كه ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
1- ناردنی ئیمه‌یڵ له‌شه‌واندا به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كار، چونكه ئه‌وه له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه زیانی بۆ كه‌سه‌كه ده‌بێت، هاوكات به‌هۆی خه‌رجكردنی توانایه‌كی زۆر، واده‌كات كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆسه‌ر خه‌وتنی كه‌سه‌كه هه‌بێت له‌شه‌ودا.
2- پێست گوشین، زۆر كه‌س خووی به‌وه‌وه گرتووه كه به‌رده‌وام شوێنێك له پێستی جا ڕوخساری بێت یان شوێنێكی دیكه‌ی له‌شی بگوشێت، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن له‌حاڵه‌تی گوشینی پێستدا، ئه‌گه‌ری هێرشی به‌كتریا بۆسه‌ر پێست له‌هه‌ركاتێكی دیكه زیاتره.
3- سوركردنه‌وه‌ی نان، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له خووه خراپه‌كان به‌وته‌ی پزیشكه‌كان، چونكه له‌كاتی سوركردنه‌وه‌ی ناندا، مادده‌ی acrylamide دروستده‌بێت، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
4- خۆنه‌دانه به‌ر تیشكی خۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر خۆدانه به‌رتیشكی خۆر زیانی ته‌ندروستی هه‌یه، هاوكات كه‌م خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر مرۆڤ دووچاری كه‌موكورتی له‌ڤیتامین D ده‌كات.
5- خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه به‌گه‌رمی، پزیشكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و خووه زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، هۆیه‌كه له‌هۆكانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ.
6- به‌كارهێنانی وشككه‌ره‌وه بۆ ده‌ست، له‌زۆرێك له‌ده‌ستشۆر‌و ته‌والێته‌كان وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست ده‌بیندرێت، یه‌كێك له‌زیانه‌كانی ئه‌و وشككه‌ره‌وانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵگری میكرۆبێكی زۆره، به به‌كارهێنانیشی ئه‌و میكرۆبانه به ده‌سته‌كانه‌وه ده‌مێننه‌وه.
7- ددان شتن به‌هێزێكی زۆر، ئه‌و خووه زیان به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت تا ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مینای ددان داده‌نێت، هۆكاره بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كانی ددان.
ڕ . ج