شارپرێس:
كەناڵی یەكی روسی لە 15 ئۆكتۆبەرەوە دەست بەپەخشكردنی زنجیرە تەلەفزیۆنی دەكات، كە ناوی فیلمەكە "سڤیتلانا"یە.
فیلمەكە تایبەت بەژیانی تایبەتی كچەكەی یوسف ستالین، سڤیتلانا الیلۆیفا، كە لایەنە نهێنییەكانی ژیانی باس دەكاتو وردەكارییەكەی دەخاتەڕوو.
مێژووی فیلمەكە بۆ ساڵانی 1942 و 1966، دەگەڕێتەوە، كە باسی ژیانی سڤیتلانای لەقوتابخانەو ژیانی هاوسەریو دواتر جێهێشتنی یەكێتی سۆڤییەت لەساڵی 1966 دەكات.
دەرهێنەری فیلمەكە ناوی یفگینی زفیزداكوفە، كە چیرۆكی فیلمەكە لەكتێی سڤیتلانا "نامەیەك بۆ هاوڕێكەم" وەرگیراوەو كە دوای ئەوەی گەشتی كردووە بۆ ئەمریكا فیلمەكەی نووسیوە.
سیناریۆی فیلمەكە ئەلكسەندەر بۆرۆدیانسكی دایرشتووەو هونەرمەند سێرغی كۆلتاكوف رۆڵی یوسف ستالین دەگێرێتو هونەرمەندی لاویش فیكتۆریا رۆمانینكۆش رۆشی كچەكەی سڤیتلانا دەگۆڕێت.
هـ ـ ح