شارپرێس:
پزیشكه‌كانی ناوه‌ندی پزیشكیی نیشتمانیی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌نێوان زیادبوونی كێش‌و ئه‌گه‌ری توشبوونی ئافره‌تان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ناوه‌ندی پزیشكیی نیشتمانیی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، دابه‌زاندنی كێش به‌ڕێژه‌ی 5%، ده‌توانێت مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ئافره‌تاندا به‌ڕێژه‌ی 12% كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشیان زیاد ده‌بێت، مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی 54% زیاد ده‌بێت.
دكتۆر ڕۆیان هیلبۆڤسكی پزیشك له‌ناوه‌نده‌كه به گۆڤاری "EurekAlert"ی ڕاگه‌یاندوه، توێژینه‌وه‌كه‌یان سه‌لماندوویه‌تی كه به‌رنامه‌ی كێش دابه‌زاندن سودێكی گه‌وره‌ی بۆ ئافره‌تان ده‌بێت له‌دورخستنه‌وه‌یان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، كه ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌جیهاندا ئافره‌تان توشیده‌بن.
ڕ . ج