200 كەس داوای پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكەن

عیراق

13/10/2018‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
200 كەس داوای پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق-یان لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كردووە، كە بڕیارە بەم نزیكانە پێكبهیچنرێت.

ئەو 200 كەسە لەرێگەی پێشكەشكردنی سیڤی، بۆ ئەو سیستەمە ئەلیكترۆنییەی عادل عەبدلومەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت رایگەیاندووە، داوای پۆستی وەزارەتی دەرەوەیان كردووە.

بەپێی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لەناو ئەو كەسانەدا كەسی بڕوانامە باڵاو تایبەتمەند لەو بوارە هەیەو خاوەنی رەگەزنامەی عێراقین‌و لەناوخۆی وڵات دادەنیشن.

عادل عەبدولمەهدی، رۆژی 2ی ئەم مانگە لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌‌و ناوبراویش بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان دەرگای پاڵاوتنی بەڕووی هەموو خەڵكی عێراق كردەوە، ئەوەش لەرێگەی كردنەوەی سایتێكی ئەلیكترۆنی.

هـ ـ ح

بەپەلە