شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێی عێراق واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه ئێستا له‌عێراقدان.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی به‌نا كه هاوپه‌یمانی فه‌تح-ی هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێكه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕازیبكه‌ن به‌وه‌ی، واژۆ بكه‌ن بۆ ناچاركردنی سوپای ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌یان له‌عێراق، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید.
ئه‌سعه‌د عه‌بدولساده په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیروون له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، "یه‌كێك له‌كاره‌كانی په‌رله‌مانی نوێی عێراق ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا ده‌بێت له‌عێراق، چونكه گه‌لی عێراق خۆی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆری هه‌یه، پێویستی به‌هێزی بیانی نیه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌یانه‌وێت واژۆ بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق كۆبكه‌نه‌وه، واده‌یه‌كیشیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق دیاریكردوه.
16ی ئابی ڕابردوو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا بۆ ڕاوێژپێكردن‌و هاوكاریكردن له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه، بڕیاریداوه له‌عێراق نه‌كشێته‌وه.
ڕ . ج