هۆكاری راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەناوچەكانی عێراق ئاشكرادەكرێت

عیراق

14/10/2018‌ 720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حازم محەمەد عەلی راوێژكاری راگەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق هۆكاری پچڕانی هێڵەكانی ئاشكراركرد.

حازم محەمەد عەلی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هۆكاری راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت، كە پەیوەندی بەتاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكانی سێی ناوەندی‌و شەشی ئامادەییە.

ناوبراو راشیگەیاند، كە لەسەعات دەی بەیانی بۆ یەكی نیوەڕۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت راگیراوەو ئەوەش رۆژانە تا 24 ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ بەبێ‌ راگەیاندنی هۆكارەكەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەپارێزگاكانی عێراق راگیرا، بەبێ‌ ئەوەی پارێزگاكانی هەرێم بگرێتەوە.

حازم محەمەد عەلی ئەوەشی ئاشكراكرد، كە راگرتنەكە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بووەو بۆ ئەوەیە رێگری بكرێت لەساختەكاری.

هـ ـ ح