تۆلای راستی مردنی دینا هاروونی هونەرمەند ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

15/10/2018‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای مردنی دینا هارونی هونەرمەندی سووری دەنگۆیەكی زۆر بڵاوبووەتەوەو دەنگۆكانیش بەشێوەیەكە، باس لەوە دەكرێت ناوبراو بەهۆی هەڵەی پزیشكی مردووە.

لەبەرانبەردا تۆلای هارۆنی خوشكی دینا قسەی لەسەر هۆكاری مردنی خوشەكەی كرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە، كە ئەو هونەرمەندە بەهۆكاری هەڵەی پزیشكی مردبێت.

تۆلای لەمیانی لێدوانەكەی رایگەیاند، كە بەرپرسیارییەتی مردنی تولای لەئەستۆی هیچ كەسێك نییەو ئەوەی هەبووە، ناوبراو بەمردنی ئاسایی مردووەو ئەوەش بەشی خودایە بۆ هەموومان.

ئەو خوشكەی هونەرمەندە سورییەكە داخی بۆ مردنی دینا خواست‌و راشیگەیاند، كە من تەنیا خوشكێكم لەدەستنەدا، بەڵك‌و دڵ‌و رۆحم لەدەستدا، چونكە ئەو زیاتربوو لەخوشێك.

هـ ـ ح