یەكێتی داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ كەركوك دەكات

عیراق

15/10/2018‌ 2041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بێستون زەنگەنە پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حیزبەكەی بەشێوەیەكی فەرمی داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ شاری كەركوك دەكات.

بێستون زەنگەنە لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە یەكێتی دەیەوێت هێزەكانی حەشدی شەعبی‌و سوپای عێراق بۆ ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك بكشێنەوەو هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش جێگەیان بگرنەوە.

ئەم داواكارییەی یەكێتی لەكاتێكدایە، لەساڵی رابردووەوە هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەناوچەكانی كەركوك‌و دەوروبەری كشانەوە، ئەوەش بەهۆی هێرشی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچانە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوای ئەوەشی كرد، كە هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی عێراق‌و پێشمەرگە دروست بكرێت، بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببنەوە، كە بەهۆی داعشەوە لەسەر كەركوك دروست بووە.

هـ ـ ح