یان واشنتۆن یان دیمەشق
سوریا دوو بژاردەی دەخاتە بەردەم كوردانی رۆژئاوا

کوردستان

15/10/2018‌ 5478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا دوو بژاردەی خشتە بەردەم كوردانی رۆژئاوای كوردستان، كە دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرن.

وەلید موعەلیم ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەدەسەڵاتی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان كردو رایگەیاند، كە تا كوردانی رۆژئاوا لەگەڵ ئەمریكا هاوپەیمانبن، گفتوگۆ لەگەڵیان لەلایەن سوریاوە بێ‌ كەڵكە.

وەزیری دەرەوەی سوریا راشیگەیاند، كە كورد دوو بژاردەی لەبەردەمدایە، یان دەبێت لەگەڵ ئەمریكا بێت، یان دەبێت رێگەی دیمەشق بگرێتە بەرو گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكات.

موعەلیم لەبارەی ئەگەری پێدانی فیدراڵی بەكوردانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، كە لەدەستووری سوریا باسی فیدراڵی بۆ هیچ لایەنێك نەكراوە، بۆیە نابێت لەو پرسەدا پێچەوانەی دەستوور هەڵسوكەوت بكەن‌و بڕیار لەو بارەوە بدەن.

هـ ـ ح