عه‌مار حه‌كیم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات

عیراق

15/10/2018‌ 13892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی هاوپه‌یمانی چاكسازی‌و بنیاتنان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوه‌وه‌، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ش داوای له‌ بافڵ تاڵه‌بانی كرد له‌ به‌غدا بمێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شاندێكی هاوپه‌یمانی چاكسازی‌و بنیاتنان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌مار حه‌كیم داوای له‌ بافڵ تاڵه‌بانی كرد، "لە بەغدا بمێنێتەوە و رۆڵ ببینێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق".

میدیای یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عه‌مار حه‌كیم سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی کرد لە لە رابردودا ڕۆڵی گرنگی بینی لە رەوینەوەی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا".

له‌به‌رامبه‌ردا بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، "داوای لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کردوە وەک یەک تیم لە بەغدا کاربکەین  و بە پرۆژەیەکی هاوبەشەوە شەڕی بەدەستهێنانی مافەکانمان بکەین".

ڕ . ج