كۆشكی شاهانەیی ئاشكرایكرد.. هاوسەرەكەی شازادە هاری دووگیانە

جیهان

16/10/2018‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆشكی شاهانەیی بەریتانی "كنسینگتۆن" ئاشكرایكرد، كە میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری دووگیانە.

كۆشكی شاهانەیی كنسینگتۆن، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویستەر بڵاویكردەوە، (میگان ماركڵ) ئێستا چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵەكەی دەكات.

هەروەها كۆشكەكە ئاشكرایكردووە، كە منداڵەكەی ماركڵ‌و شازادە هاری لەبەهاری ساڵی 2019 لەدایك دەبێت، ئەوەش بەپێی پشكنینە پزیشكییەكان.

میگان ماركڵی تەمەن 37 ساڵ لەمانگی پێنجی رابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە هاری كردو هاوسەرگیرییەكەشیان كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح