پرۆژە یاسایەك بەرپرسە باڵاكانی عێراق ناچار بە دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیان دەكات

عیراق

16/10/2018‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرۆژە یاسایەك دراوەتە ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بەپێی رۆژەكە دەبێت بەرپرسانی پلە باڵای عێراق دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیان ببن.

پرۆژەكە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێك ئامادەكراوەو بڕیارە لەماوەی داهاتوو لەكۆبوونەوەی پەرلەمان تاوتوێبكرێت‌و پەرلەمانتارانیش دەنگی لەسەر بدەن بۆ پەسەندكردنی.

زۆربەی بەرپرسانی عێراق، بەتایبەتی ئەو بەرپرسانەی پلەی باڵایان هەیە، رەگەزنامەی دووەمیان هەیەو ئەگەر هەیە پرۆژەكەش بەئاسانی لەپەرلەمان تێنەپەرێت، بەهۆی ئەو ناڕەزاییانەی لەسەر پرۆژەكە هەیە.

ئامانجی پرۆژەكە بۆ ئەوەیە، كە رێگە بە بەرپرسانی عێراق نەدرێت لەرێگەی ئەو رەگەزنامانەی هەیانە خۆیان لەو تۆمەتانە بدزنەوە، كە ئاراستەیان دەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە