سعودییە لەسێبەری چاكسازییەكانی كوڕەكەی شا سەلمان

جیهان

16/10/2018‌ 1953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردن: حلمی رەسول رەزا
"كوڕی سەلمان بەهاری عەرەبی بەرێوە دەبات، پلانی زۆر گەورەی هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوەی لێبوردەیی بۆ كۆمەڵگەی سعودی"، لەهەمان كاتدا "حاكمێكی چەوسێنەری هاوچەرخە، گرنگی بە پەرەپێدانی دیموركاتییەت نادا".

ئەو دەوربەری پڕیەتی لە چەقۆ كێش و خراپترین نەسیحەتی پێشكەش دەكەن، ئەم گوزراشتە پێچەوانانە یەك كەس دەری بڕیوە ئەویش "تۆماس فریدمان"ە، كە رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگی ئەمەریكییەو لەرۆژنامەی  نیویۆرك تایمز كار دەكات، بەڵام قسەكانی لە دوو كاتی جیاوازدا كردووە، ئایا ئەم گۆڕانەی بەرانبەر سایەتی شازادەی جێنشین لەچییەوە سەرچاوەی گرتووە؟

هەموو شتێ پاش خاشقچی دەگۆڕێت
لە 7ی تشرینی دووەمی رابردوو تۆماس فریدمان وتارێكی نووسی لەرۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، تێیدا لە زاری رۆژنامەنووسێكی بە ئەزموونی سعودیەوە، كە ناوەكەی نەهێنابوو بەوەی "محەمەد كوڕی سەلمان شانشینی لەمردنێكی لەسەرخۆ رزگار كرد، هەرچەندە لەبریاری سیاسی و ئابووریدا بۆچوونی دووەمی قبوڵ نیەی". 

فریدمان لە وتارێكی تریدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە رۆژنامەنووسە سعودییەكە لەسەر ئاستی كەسییەتی هاورێی بووە، لاری نییە ئێستا ناوی بهێنێ ئەویش "جەمال قاشقچی" بووە.

دیارە فریدمان هەستی بەوە كردووە، ئەوانەی دەیانەوێت پشتی دەستپێشخەرییەكانی كوڕی سەلمان بگرن و پشتگیریی چاكسازییەكانی بكەن، یەكێك لەوانە جەمال بوو، هەرچەندەش هەستی بەوە كردبوو لایەنە خراپەكانی زۆرترن لەباشەكانی و سیستەمەكەی هەڕەشەیە بۆ وەرچەرخانی شانشین بەرەو ستەمكاری و نا شارستانی.

فریدمان جەخت لەم راستییانە دەكاتەوە لە وتارێكیدا بەناونیشانی "نوێژ ردن لەپێناو جمال خاشقچی" و باس لە هاورییەتی نێوانیان دەكات و وردەكاری كۆتا دیداریان دەخاتە روو لەواشنتن بە چەند رژێك پێش دیارنەمانی لە ئۆفیسی كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ.

فریدمان ئەمجارەیان دوور لە عادەتی خۆی، داوای لەهەریەك لە سەرۆكی ئەمەریكاو راوێژكارەكەی و زاواكەی كردووە بەوەی سعودیە ناچار بكەن چارەنووسی خاشقچی ئاشكرا بكات، لە قسەی دوەمیشیدا داوا لەمحەمەد كوری سەلمان‌و وەزیری دەرەوەی سعودیە دەكات "لەسەرتان پێویستە هاورێكەم جەمال خاشقچی یان ئازادی بكەن یان بیدۆزنەوە، ئەگەر دیاریش نییە ئەوا كارەساتە بۆ دیبلۆماسیەتی ئێوە".

فریدمان چۆن لە كوڕی سەلمان هەڵگەرایەوە
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە یەكەمجار وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، فریدمان چۆن لە كوڕی سەلمان ئەمین بوو؟ یەكەم یەكتربینیان لەتشرینی دووەمی رابردوو بوو، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بەرەو ریاز رۆشتووە لە پێناو بینینی شازادەدا و لەدیدارەكەدا ستایشی ئەو رێكارانەی كردووە كە شازادە لە شانشیندا گرتویەتیەبەر.

لەگەرانەوەیدا بۆ ئەمەریكا، فریدمان وتاریكی نووسیوە بەناونیشانی، "لەكۆتاییدا بەهاری عەرەبی لە شانشینی سعودیەدا"و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات شازادەی جێنشین ئەو گۆرانكارییە بەرێوە دەبات لەسەرەوە بۆ خوارەوە بە پێچەوانەی بەهاری عەرەبی، كە وڵاتانی عەرەبی بەخۆیەوە بینی و پلانی گەورەشی هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوەی متمانە بۆ كۆمەڵگەی سعودی، ئەگەر بێت و سەركەوتو بێت لەجێبەجێكردنی بەرنامەكانیدا ئەوا سعودیە بەتەنیا ناگۆڕی بەڵكو كەسییەتی جیهانی عەرەبیش بەدڵ و قاڵبەوە دەگۆڕێن. 

هەرچی ئەو هەنگاوانە بوو دژی گەندەڵی بازرگانەكانی سعودیە، فریدمان پێی وابوو، كە دەسپێشخەریەكی ناوازە و گرنگە لە پاش ئەوەی ویستویەتی ئیسلام بەرەو كرانەوە بەرێت، بەوەی داوای میانرەوی كردووە، كە ئیسلام كراوە بیت بەرانبەر جیهان‌و هەموو ئاین و كەلتورەكانی گەلان.

بەڵام فریدمان لە وتارێكی تریدا لە رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" باسی شازادە گەنجەكە دەكات بەوەی حاكمێكی داپلۆسێنەری هاوچەرخەو گرنگی بە پەرەپێدانی دیموكراتییەت نادات، دەوروبەرەكەی چەقۆ كێشن و خراپترین نەسیحەتی دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەسفی كردووە بەوەی پیاوێكی جەریئەو دەكرێت ئەمەریكا پشتگیری بكات بەلایەنی چاكەدا.

لە وتاریكی ئاراستە كراودا بۆ سەرۆكی ئەمەریكا دەربارەی سعودیە‌و سەركێشییەكانی شازادەی جێنشین پێش سەردانەكەی كۆتایی بۆ واشنتن، كە لە ئازاری ساڵی رابردوودا بوو، دەڵێت: "لەسەرمان پێویستە بە كوڕی سەلمان بڵێین پێویستە پاشایەكی چالاك بێت بە شەرعیەتێكی راستەقینە، یان یەخت و كۆشك و تابلۆكانی لیوناردو دافینشی بكرێت، بەڵام ناتوانێت هەردووكیان بكات".

لەگەڵ ئەوەشدا وتارەكەی خاڵی نەبوو لە پێداهەڵدان بۆ سیاسەتەكانی شازادەی جێنشین و دەیوت "ناتوانم بیر لەوە بكەمەوە كەسێكی تر لە ماڵباتی دەسەڵاتدار هەبێت چاكسازییە كۆمەڵایەتی و ئاینی و ئابوورییە قووڵەكان جێبەجێبكات و چاونەترس بێت لەوەی بە یەك جار بیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هەستی بەوەش كردبوو ئەوانەی لەدەوروبەری كوڕی سەلمانن باش نین و بە چەقۆكێش ناوی هێناون و خراپترین رێنمایی پێشكەش دەكەن و هەندێ لەو نەسیحەتانە بوە مایەی شكستهێنان لە بەمەن و لوبنان و قەتەر".

لەگەڵ تێپەڕینی كاتدا تۆماس فریدمان لە كوڕی سەلمان هەڵگەرایەوە، و بڕوای بە شازادەی جینشین گۆڕا، بەتایبەت لەو چاوپیكەوتنە بەناوبانگەكەیدا، كە لەگەڵیدا سازكرابوو، لەوتاریكیدا لەرۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لە 4ی ئەیلولی 2018 وتویەتی "رۆژهەڵاتیەكانی ناوەراست شێت و هەژارن"، "دیموكراتییەت لە بەرنامەی سعودیەدا نییە، بەڵكو چاكسازی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاینییە".

هەر بەگوێرەی قسەی فریدمان، كوڕی سەلمان، كە رێگەی دا ژن ئۆتۆمبیل باوژۆن بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، هەرخۆشی چالاكوانە ژنەكان دەستگیر دەكات بە تۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ هەندێ كەسی دژی سعودیە لە لەندەن، هەروەها جەنگی سعودیەو ئیمارات لە یەمەن كارەساتێكی مرۆیی خولقاندووەو پێدەچێت سعودیە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار بكرێت.