وەسفی كردووە بە "بچووك".. ستۆرمی دانیاڵز وەڵامی ترامپ دەداتەوە

جیهان

17/10/2018‌ 1695 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ستۆرمی دانیاڵزی ئەستێرەی فیلمە سێكسییەكانی بە "حەیوان" وەسفكردو لەبەرانبەردا ئەو ئەستێرەش وەڵامی داوەتەوە.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی نووسینێك، كە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "شێوە ئەسپی" بۆ دانیاڵز بەكارهێناوە، دوای ئەوەی سكاڵای لەسەر تۆماركردو تۆمەتباری كرد بەوەی دەستدرێژی كردووەتە سەری.

ستۆرمی دانیاڵز  ماوەیەكی زۆرە بانگەشەی ئەوە دەكات، كە لەساڵی 2006 دۆناڵد ترامپ بانگێشتی كردووە بۆ شوێنی حەوانەوەی،  دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری، بەڵام ترامپ ئەوە رەتدەكاتەوە.

ستۆرمی دانیالز-یش لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ترامپی داوەتەوەو دەڵێت : "بۆم هەیە سەرۆكتان پبناسێنم سەرەرای عەیبەكەی ئەوەشی تیدا دەركەوتووە، كە رقی بەرانبەر ئافرەتان هەیە‌و ناتوانێت خۆی كۆنترۆڵ بكات جارێكی تر لەسەر تویتەر، یارییەكەی نیوانمانمان دەستیپكرد هەی بچووكی بێ‌ نرخ".

هـ ـ ح

بەپەلە