روسیا: هەڵوێستی ئەمەریكا لەگەڵ هاوپەیمانە كوردەكانی لە سوریا مایەی نیگەرانییە

کوردستان

17/10/2018‌ 2859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەمەریكا پشتیوانی هاوپەیمانە كوردەكانی دەكات لە سووریا بۆ دروستكردنی پێكهاتەیەكی هاوشێوەی وڵات و وتیشی، "رووسیا نیگەرانە لەو هەڵوێستانەی ئەمریكا".

ماریا زاخارۆڤا لە مۆسكۆی پایتەخت كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی سووریاوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند، "روسیا نیگەرانە لەو هەڵوێستانەی ئەمریكا، كە پشتیوانی هاوپەیمانە كوردەكانی دەكات لە سووریا".

ئاماژەی بەوەشكرد، نیگەرانییەكانی روسیا لەبارەی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا درێژەی هەیە و "ئەمەریكا لەگەڵ هاوپەیمانە كوردەكانی لەو ناوچەكە سەرگەرمی دروستكردنی پێكهاتەیەكی هاوشێوەی وڵاتە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، "رووسیا نیگەرانە لەم هەڵوێستانەی ئەمریكا".
ه.م