شاكیرا قسە لەسەر ئەو كەسە دەكات لەسەر ستەیج ماچی كرد

هەمەڕەنگ

18/10/2018‌ 2245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاكیرای كۆڵۆمبی‌و گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی باسی ئەو كەسەی كرد، كە لەسەر ستەیج ماچی كرد.

شاكیرا لەمیانی نووسنێك بڵاویكردووەتەوە، كە لەكاتی كۆنسێرت لە"بۆدی گاردات" لەمەكسیك، گەنجێك، كە هەواداری بووە هاتووەتە سەر ستەیجەكەو داوای ماچی لێكردووە.

شاكیرا ئێستا بەنیازە گەشتێكی جیهانی بكات‌و لەچەند وڵاتێك ئاهەنگی گۆرانی‌و كۆنسێرتی گەورە ساز بكات، كە لەشاری مەكسیكەوە دەستی پێكردووە.

هـ ـ ح