راهێنەرێكی نوێ‌ بۆ شوێنگرەوەی لۆبیتیگی

وەرزش

20/10/2018‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆلین لۆبیتیگی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەدۆخێكی خراپ دەژی‌و رەنگە بەم نزیكانە لەراهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە دووربخرێتەوە.

تۆڕی "Gol TV" بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەئەگەری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەی رۆبەرتۆ مارتینیزی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی بەلجیكا دەكاتە راهێنەر.

رۆبەرتۆ مارتینیز تەمەنی 45 ساڵەو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا لەیارییەكانی مۆندیال ئاستێكی بەرزی پیشانداو توانی پلەی سێیەم بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەست بهێنێت.

مارتینیز پێشتر راهێنەرایەتی یانەكانی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی 2013 و 2016 كردووەو لەگەڵ ئەو یانەیەش ئاستی بەرز بووە، بۆیە یانە مەدریدییەكە دەیەوێت بكاتە شوێنگرەوەی ئەو راهێنەری ئێستای ، كە ئاستی وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح