ڤاڵڤێردی گومان لەسەر گەڕانەوەی نیمار دروست دەكات

وەرزش

20/10/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێمان بۆ یانە كەتەلۆنییەكە كرد.

ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، من تەنیا 15 رۆژ كارم لەگەڵ نیمار كردووە، دواتر یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت‌و ئێستا یاریزانی یانەیەكی ترە، كە ئەویش پاریس سان جێرمانە.

لەبارەی دەنگۆكانی گەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە، ئەو راهێنەرە ئیسپانییە رایگەیاند، ئەو هیچ پەیوەندییەكی بەو پرسەوە نییەو لەو بارەشەوە هیچ زانیارییەكی نییە، تا باسی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، هاوینی رابردووتر نیمار لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كردو ئێستا دەنگۆ هەیە نیمار لەیانە پاریسییەكە خۆشحاڵ نییەو دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح