كەركوك.. پێكدادانی قورس لەنێوان سوپاو چەكدارانی داعش روودەدات

عیراق

20/10/2018‌ 2000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ پێگەی "شفق نیوز" پێكدادانی قورس لەنێوان سوپای عێراق‌و چەكدارانی داعش لەكەركوك روویداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، پێكدادانەكە ئەمڕۆ شەممە سەرلەبەیانی روویداوەو كە ماوەی چەند سەعاتێك لەناوچەكانی باشووری كەركوك‌و شارەدێی رەشاد بەردەوامی هەبووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكان، سێ‌ چەكداری سەر بەداعش كوژران‌و چەند ئەندامێكی سوپای توركیاش برینداربوون، بەبێ‌ ئەوەی ژمارەكەیان دیاربێت.

هـ ـ ح

بەپەلە