ڕوسیا دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بە مەترسیدار دەزانێت

جیهان

21/10/2018‌ 1514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوسیا پلانیی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی موشەکی ئەتۆمی ئیدانە کرد و لە بەرانبەر  ئەم هەنگاوە زۆر مەترسیدارە، هەڕەشەی هەنگاوی توڵەکارانەی کرد.

ڕۆژی یەکشەمە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی. دەیەوێت کۆتایی به پەیماننامەی  قەدەغەکردنی موشەکە ئەتۆمیە نێوەند مەوداکان(INF)ی ساڵی 1987 بێنێت.

ترەمپ هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەمریکا دەرفەتی ئەوە بە ڕوسیا نادات کەچالاکی چەکوچۆڵی خۆی بکات، لە کاتیکدا ئێمە خومانمان لێی قەدەغە کردووە.
ترەمپ هەروەها گووتی: ڕوسیا ساڵانێکە ئەم ڕێکەوتنەی پێشێلکردووە.

 بەپێی ئەو ڕێکەوتنە بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی موشەکی کورت مەودا 500 کێلۆمەتر تا نێوەند مەودایی 5500 کێلۆمەتر قەدەغە دەکرا. ئەم ڕێکەوتنە لە نێوان میکائیل گورباچۆف کۆتایەمین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت و دۆناڵد ڕەیگان سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە ساڵی 1987واژوو کرا.

ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕەخنە لە ئیدارەی ئۆباما گرت و وتی کە سەرۆکی پێشوو ئەمەی جەخت لێ کردبوویەوە، بەڵام لەبەر هاوبەشە ئەوروپیەکان کە لە سەرهەڵدانی جەنگێکی چەکۆچۆڵانە دەترسان، لەم ڕێکەوتنە دەرنەچوو.

ترەمپ هەروەها دەڵێت، "نازانم پرێزێندت ئۆباما لەمبارەیەوە بۆ  هیچ گفتگۆیەکی نەکرد یان لەو دەرنەچوو. ئەوان وا ساڵانیکە ئەم ڕێکەوتنە پێشێل دەکەن".

سێرگەی ڕایبکێف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کاردانەوەی ئەم قسانەی ترەمپ وتی: ئەم هەنگاوەی ترەمپ و ئیدارەی ئەو، نەک مەترسیدارە، دڵنیام لە داهاتوودا لەلایەن کۆمەڵگای نیودەوڵەتییەوە سزادانی جیدی بەدواوە دەبێت.

ڕایبکێف هەروەها وتی: ڕوسیا هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی هەندێک پێشەنگی لە ڕێگەی باج وەرگرتنەوە ئیدانە دەکات.

ئەو هەروەها بە سایتی هەواڵی ڕیا-ی‌  وتووە، ئەگەر ئەمریکا ئەم کردارە توند و نەشیاوانە بەردەوامی پێبدات، ئێمە چارەو بژاردەیەک جگە لە بژاردەی بەرانبەرکێیانە لە نمونەی تەکنۆلۆجیای سەربازیمان بۆی نییە. کە ئەسڵەن شتی وا نە لە ئێستاو  نە لە داهاتووشدا ناخوازین.