شارپرێس:
ئاماده‌كردنی : حلمی ره‌سول ره‌زا
سه‌رۆكی پێشووتری سودان، عه‌بدولڕه‌حمان سوار زه‌هب له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له سعودیه كۆچی دوایی كرد، ناوبراو به‌وه وه‌سف ده‌كرێت یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عه‌ره‌بیه كه خۆی وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا.
سوار زه‌هب له شاری "سپی" ساڵی 1935 له دایك بوه، ساڵی 1956 كۆلیجی سه‌ربازی ته‌واو كردوه‌و چۆته بواری سه‌ربازی.
ساڵی 1971 و له كاتی كوده‌تای سه‌ربازی، هاشم عه‌تا، ناوبراو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی شاری سپی بوو، له‌هه‌مان كاتدا ره‌تی كرده‌وه شاره‌كه به‌ده‌سته‌وه بدات، و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێنجه‌می سودان "جه‌عفه‌ر نمیری" توانی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت، سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی، كه‌چی به زۆر له سودان دورخرایه‌وه بۆ قه‌ته‌ر له‌وێ وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی شیخ خه‌لیفه حمد ئال سانی كاری ده‌كرد، و یه‌كه‌م كه‌س بوو سوپای له پۆلیس جیا كرده‌وه له قه‌ته‌ر و بۆ هه‌ریه‌كێكیان كێانێكی سه‌ربه‌خۆی له‌و وڵاته دامه‌زراند، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سودانی بیرورایان ده‌رباره‌ی گۆرا، جارێكی تر گه‌رایه‌وه سودان و پله‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركان و وه‌زیری به‌رگری وه‌رگرت.
واز هێنان له كورسی
له كاتی راپه‌رینی نیشانی 1985، كه بوه مایه‌ی له‌سه‌ر كارلادانی ده‌سه‌ڵاتی "جعفر نمیری" سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری وه‌رگرت و پله‌كه‌ی بۆ "مه‌شیر" به‌رزكرایه‌وه، پاشان به‌لێنیدا كه ساڵیك له ده‌سه‌لات ده‌مێنێته‌وه‌و كورسی به جێ ده‌هێڵی بۆ حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو. به‌راستیش دوای ماوه‌ی ساڵه‌كه ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیه حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێرداوی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران " سادق مه‌هدی".
له‌و كاته‌وه‌ش وازی له كاری سیاسی هێنا، سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوێكی ئیسلامی كرد له سودان، و له گرنگترین ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و ریكخراوه دروست كردنی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و دابین كردنی شوێن بۆ بێ بێ دایك و باوكه‌كان. ساڵی 2004، ناوبراو خه‌لاتی شا فه‌یسه‌لی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه به‌ده‌ستهێنا كه زۆرترین خزمه‌تی به ئاینی ئیسلام كردوه.
ڕ . ج