كەرتی ئابووری سعودییە دوای كوشتنی جەمال خاشقچی

جیهان

27/10/2018‌ 1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
شیكاری: یاسین نادر
كوژرانی جەمال خاشقچی فیشەكێك بوو، كە دەسەڵاتدارانی سعودیا ئیتر سەرەڕویانە بێت یان فرمانی سەرەوەیان بوو بێت، بەخۆیاناوە نا. جێگایەك كە ئەم فیشەكە دەتوانێت زیاتر لە هەركاتێكی تر بۆ سعودیا ژانهێنەر بێت" ئابووری ئەم وڵاتە" كە بڕیاڕە بەشێوازی شۆڕشێك و مێژووییانە ئەمدیو دیو ببێت و لەم گۆڕانكاریە بێ وێنەیەش كە باسی دەكات، چاوی لە وەبەرهێنانی دونیای دەرەوەیە.

كوشتنی ڕۆژنامەنووسێكی ڕەخنەگر كە لە سەروبەندی كۆنفڕانسێكی گرنگی ئابووری ڕوویدا، لە ئەنجامدا بووە هۆی ئەوە كە دەموچاوە دیار و بەناوبانگ و كلیلیەكانی جیهان لەكەسانی دەستڕۆیشتوەوە بگرە وەكوو بەڕێوبەری بانكی "جی پی مۆرگان تا دەموچاوانی تری بەناوبانگ و بەهێز وەكوو بەڕێوبەری گشتی "ئوبێر" لەودا بەشداری نەكەن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كۆبوونوەی ئابووری "وەبەرهێنانی داهاتوو" كە بە "داڤۆسی بیابان" ناسراوە، لە سێ شەممە تا پێنج شەممەی ڕابردوو لە ڕیازی پایتەخت سعودیا بەڕێوەچوو و شا سەلمان سەردێڕی هەواڵەكانی ئەمڕۆی دونیای ڕاگەیاندنەكانیش لەودا ئامادەبوو و وتاربێژیشی تیادا كرد.
چاكسازییە ئابووریەكانی عەرەبستانی سعودی یەكێك لە ستونە سەرەكییەكانی بەرنامەی ڕیكڵامی محمدبن سەلمانە، كە لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی گەشەكردوودا بەناوی (دوورنمای٢٠٣٠) بە وەبەرهێنەران ناسێنرا. جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیە بەبێ پارەی دەرەكی تاڕادەیەكی زۆر نامومكینە. دانیشتن گەلێكی وەكوو كۆنفڕانسی " وەبەرهێنانی داهاتوو"، بە ئامانجی ڕاكێشانی هەر ئەم پارەیە بەڕێوە دەچێت.

مامەڵەو سەوداكردن بە گوژمەی چەندەها "ملیار"دۆلار 
ئایا خوێنی بەناحەق كوژراوی جەمال خاشقچی لە ئەنجامدا دەستەویەخەی چاكسازییە ئابووریەكانی سعودیای گرت؟ یان محمدبن سەلمان توانیی كەشتی ڕێڕەو شەپۆلداری چاكسازییەكانی لە ڕەشەبای ئەم كوشتنە ناوازەشدا، تێپەڕێنێت؟
لەو ڕۆژەوەی كە كۆنفڕانسی ئابووری لە ڕیاز 
بەڕێوەدەچێت دەسەڵاتدارانی سعودیا ئەوەیان لەسەر زارەو دەیكەنە مانشێتی هەواڵەكان، كە سەركەوتنی ئەم كۆنفڕانسە وای كردووە،  واژووی ڕێكەتننامەی ملیاردی لەگەڵ وەبەرهێنەر و سەرمایەگوزارانی ڕۆژئاواییدا بكەن.

ئارامكۆ(كۆمپانیای نەوتی سعودیا) لە هەمان ڕۆژی یەكەمی كۆنفڕانسدا ڕایگەیاند كە بەتەنها ڕێكەوتننامەیەكی بەبڕێ ٣٤ملیاردۆلار لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە جۆراوجۆرە ئاسیایی و ئەوروپیەكان لە نموونەی كۆمپانی توتاڵ واژوو كردووە. هاوكات بە گووتەی "ئەمین حسن ناصر" بەڕێوبەری كۆمپانی ئارامكۆ بڕێ ڕێكەوتن و گرێبەستە غەیرە نەوتییەكانیشی ١٦ملیاردۆلار، باس لێوە كرد.

لە سەروبەندی ئەم گووتانەش ڕۆژی پێنج شەممە "خالید فەتاح" وەزیری نەوتی سعودیا گووتی:  كە كۆی ڕێكەوتن و گرێبەستەكان كە لەم دانیشتنەدا واژوو كراون، بە بڕێ ٥٦ملیار دۆلار مەزندە دەكرێن. كە تاڕادەیەك بە گووتەی دەسەڵاتدارانی فەرمی لە ماوی سێ ڕۆژدا ٦ملیاردۆلار بە ژمارەی گرێبەستەكان و لێكتێگەیشتنە بازرگانییەكان زیادبوویەوە.

شوڕشی كەرتی تایبەت(بەتایبەتكردن) لە سعودیادا چۆن بووە؟

ئەم بەشە كە لە هەر دەروازەیەكەوە لێی بڕوانین بەناوی محمد بن سەلمانەوە ناونراوە و ئەوی وەك شازادەیەكی چاكخواز پیشانداوە.

گوژمەی ئەم چاكسازیە لە ئابووری سعودیادا ئەوەندە فراوانە كە هەندێك ئەو گەورەتر لە گۆڕانكارییە ئابووریەكانی بەریتانیا كە بەهۆی مارگارت تاچێر لە دەیەی ٨٠ی زایینی جێبەجێی كرد، دەزانن و كەمی نین  كەسانێك ئەم چاكسازیانەیان بە گۆڕانكاریەكانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بەراورد دەكەن.

عەرەبستان لە دەیەی ٧٠ی زایینی بەرنامەی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی خستووەتە دەستووری كاری خۆیەوە و بەپێی ئەم بەرنامەیە، پڕۆژەگەلی گەورەی ژیرخانیی لە دروستكردنی قوتابخانەو نەخۆشخانە تا رێگەوبان و پڕۆژی ئاو و ئاوەڕۆی بەپارەی نەوت جێبەجێی كردوون. بەشیی سەرەكی ئەم ئابوورییە گەورەیە لە ئێستاشدا پەیوەست بەهەمان پارەی نەوتەوەیە؛ بابەتێك كە لە ڕوانینی سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتییەوە ناتوانێت تا ئەبەد بەردەوامی هەبێت و درەنگ یان زوو دەبێت بگۆڕێت.

لە چاكسازییەكانی محمد سەلمان، دەرفەتدانی خانمان بە شۆفێری كردن و چوونی ئەوان بۆ نێو یاریگاكان، ڕەنگدانەوەی باشی لە كارەكانیی ئەودا هەبووە. بەڵام لایەنێكی سەرنجڕاكێشی ئەم شازادە كەم تەمەنەیە لە ئێستادا جەختكردنەوە و مكوڕبوونی ئەو لەسەر  چاكسازییە ئابووریەكان و گرنگیدان بە كەرتی تایبەت و (بە تایبەتكردنێتی).

بەرنامەی بەتایبەتكردنی ئابووری سعودیا كە هاوشێوەی نیئولیبراڵی(سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەنیی)یە، بناغەی سەرەكی بەرنامەی دوورنمای٢٠٣٠یە، كە بڕیاڕە لە ئاراستەی ئەودا ئابووری عەرەبستان سعودی لە نەوت بێ پێویستی ببێت و پێ بخاتە نێو ئابووری جیهانیی سەدەی بیستەمەوە.

بەڕوانگە خستنێك بە بەڵگەنامەكانی ئەم بەرنامەیە، ئەوە دەردەخات  كە تاڕادەیەك لە تەواوی بەشە ئابووریەكانی سعودیا، شتێك بۆ فرۆشتن بە دونیای دەرەوە بوونی هەیە. بەشگەلێكی وەكوو: "ژینگە، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، وزە، پیشەگەری و سەرچاوەی سروشتی، كرێكاران و گەشەپێدلنی كۆمەڵایەتی، بیناسازی، پەروەردەو فێركردن، تەندروستی، شارەوانی، گواستنەوە وگەیاندن، و تەنانەت حەجی عومرە و یانە وەرزشیەكان، هەموویان لە ئابووری سعودیا جێیان دەبێتەوە، كە بەبڕیاری حكومەت دەبێت بەشێكی زۆر لەوان بە كەرتی تایبەت بدرێن.
 
شازادەی بچووك و خەیاڵاتی شەپۆلداری ئەو
 ئەمە یەكەم جار نییە دونیای خەیاڵاتی شازادە تاسەو ڕەگڵەی تێدەكەوێت، جگە لە سیاسەتی دەرەكیی پڕ چیرۆكی ئەو، "شەڕی یەمەن، وازنامەی سەعدحەریری، گرژی و ئاڵۆزی سیاسیی لەگەڵ قەتەر و توركیادا و...) دەستبەسەركردنی شازادە دەوڵەمەندەكانی وڵاتەكەی، ئەمانەش هۆكارگەلی جیددی بوون كە وەبەرهێنەرانی دونیای ڕۆژئاواشی بە جیددی ترساند.

لە كاتێكدا لەم وڵاتەدا یاسای داڕێژڕاوی وڵات و ئاسایشی كار و پیشە یەكێك لە ململانێكانی بەردەم پڕۆژی تایبەتسازی و بەتایبەتكردنی كەرتی ئابووریەكەیەتی، گرتن و بەندكردنی سەرمایەدارانی وڵات كە لە سەرەتاوە بەبێ حوكمی داگاو دادگایی كردن و لە دەرەوەی یاسا بوو، بۆ كەسانێك كە بڕیاربوو بە ملیاردان دۆلار وەبەرهێنان و سەرمایەوەگەڕخەڕی لەم وڵاتەدا بكەن، ناڕحەتكەر و بیزاركەر بوو.

هەر ئەمجۆرە نیگەرانییە هاوشێوانەش بوو، كە لە ٢٠ڕۆژی كۆتای پاش كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەوان بەوپەڕی خۆی گەیشت و زۆركەس پەنجەی تۆمەت بۆ شازادەی دەسەڵاتدار تا ئێستاش ڕادەكێشن و هەر ئەمەش وای كرد زۆر كۆمپانیا و كەسایەتی گەورەی دونیای ئابووری لە كۆنفڕانسی ئابووری ئەم ولاتە بەشداری نەكەن.

بەتایبەتكردنی گەرتی ئابووری سعودیا تا ئێستاكە چەندین دواكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، كە یەكێك لەوان كە بووە مانشێتی هەواڵی جۆراوجۆر و ناوەندە هەواڵییەكان ئەوە بوو كە كۆمپانی نەوتی "ئارامكۆ"ی سعودیا لە بازاڕی پێشكەشكردنی پشكە نەوتییەكان پشكەكانی بە هەڵپەسێردراوی مایەوە و لە ئێستاشدا  بەتایبەتكردنی بەشێك لە پشكەكان، یەكێك لە بەرزە فڕینەكانی خۆیان لەمبارەیەوە دەناسێنن. 

لەگەڵ ئەو هەموو ڕێكڵامە بەرفراوانەو ململانێكان لە نێو بازاڕی پشكەكاندا لەبارەی پێشكەشكردنی پشكەكانی كۆمپانی "ئارامكۆ" دروستبوو، خالید فالیح وەزیری نەوتی سعودیا گووتویەتی: كە ئەم ڕووداوە لە كاتێكدا كە ئێمە بمانەێت و هەلیشی شیاو بێت، هەر ڕوو دەدات. نەبوونی شەفافیەتی دارایی ئارامكۆ و ڕێكخستەی خەزنەداری ئاڵۆزی خانەدانی سعودیا كە خەرجی و تێچوونەكانی شازادەكان دابین دەكات، لە بەربەستە گەورەكانی سەر ڕێگای ئەم كۆمپانیایە وەسف لێوە كراوە كە بە سەرچاوە و خەزنگەی سەرەكی سعودیا دادەنرێت. 

بە خستنە ڕوانگەی ئەم ئەزموونەی ڕابردوو بوو، كە بەدوای كوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچیی و كاردانەوەی نێگەتیڤی وەبەرهێنەران، هەندێك لە چاودێران ئاماژەیان بەوە كرد كە نە تەنها سوكانی شوڕشی ئابووری لە دەستی شازادە محمد سەلمان دەرچووە، بەڵكوو سكەی شەمەندۆفێری چاكسازییەكانی ئەویش لە هێڵە ئاسنییەكەش وا خەریكە دەردەچێت، چونكە ئەم پلانەی سەلمان، پێش ئەم ڕووداوەش قورس دەهاتە بەرچاو. 

سێ ڕۆژ كۆنفڕانسی ئابووری محمد سەلمان، هەوڵی محمدسەلمان بوو كە ئەم بابەتە هیچ نەبێت به ئاراستەیەكی قازانج ویستانە بەكۆتا بگەیەنێت، هەوڵدان و تێكۆشانێك بە گووتەی بەرپرسانی باڵای وڵات سەركەوتنی بەدەستهێناو ڕێڕەوی هاتنی پارەی وڵاتان هێشتا هەر بە كراوەیی بۆ ئەوان ماوەتەوە و ئەوان وەبەرهێنان و سەرمایەوەگەڕخەری لە ولاتەكەیان "سعودیا" لە داهاتووشدا بە گوژمەی زیاترەوە بەردەوامی پێدەدەن.