شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌رۆكایه‌تی‌و نوسینگه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی چاكسازیی ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕانى : لوقمان حاجى قادر
سه‌رچاوه سیاسییه به‌ئاگاكان ڕایانگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران نیازى چاكسازى هه‌یه له نووسینگه‌ى خۆیدا ، به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆكى كۆماریش شێلگیره له‌سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
سه‌رچاوه‌كان له سه‌ر زارى رۆژژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ته‌وه ده‌ڵێن كه "ئه‌و چاكسازیه‌ى عادل عه‌بدول مه‌هدى به نیازه ده‌ستى بداتێ، به هۆى ئه‌و ته‌واو داڕزانه‌وه‌یه كه تووشى حكومه‌ت بووه له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێشوو له ماوه‌ى 13 ساڵى رابردوودا كه حزبى ده‌عوه حوكمڕانى كردووه".
ووتیشى كه "عه‌بدولمه‌هدى مكوڕه له‌سه‌ر دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندى ئه‌مانه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و گۆڕینى بۆ دیوان یان نوسوینگه‌یه‌كى بچوك كه فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌رپه‌رشتى بكات نه‌وه‌ك به پله‌ى وه‌زیر هه‌ر وه‌ك له ساڵانى پێشووتر كارى پێكراوه ، ئه‌ركه‌كه‌شى هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌یوه‌ست به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه" سه‌رچاوه‌كه رشیگه‌یاند كه: " به‌ڵام ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به گۆڕینى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كه پله وه‌زیرى به ئه‌میندارى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى نووسینگه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌خشیووه".
سه‌رچاوه‌كان له‌وه دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه كه " عه‌بدول مه‌هدى له گرفتێكى گه‌وره‌دایه له‌خۆ ڕزگاركردن له‌و ژماره فه‌رماننبه‌ره زۆرانه‌ى ئه‌مانه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه زۆریان له فه‌رمانگه‌ى دیكه‌وه ته‌نسیب كراون ، چونكه ئه‌و موچه‌یه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وه‌ریده‌گرن سێ ئه‌وه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كانیانه - هه‌ندێك وه‌زاره‌ته‌كان وان".
سه‌رچاوه‌كان پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه "عادل عه‌بدول مه‌هدى له قۆناغى ڕاگوزه‌رى ئاینده‌دا پشت به به‌رێوه‌بره‌ى نووشینگه‌ى ده‌به‌ستێت ، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و شاره‌زاییه‌ى كه (نوفه‌ل ئه‌بو شون) له ماوه‌ى 4 ساڵ كاردرنى له نوسوینگه‌ى عه‌بادى ده‌ستى كه‌ووتووه و ئینجا دواتر ده‌كرێت ده‌ستبه‌ردارى بیت ". ئاماژه‌شى به‌وه كردووه كه "گرفتى داڕزان كه عه‌بدول مه‌هدى له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه ، به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌مان گرفتى هه‌یه ، سه‌رۆك كۆمارى تازه خۆى له به‌رده‌م 3000 فه‌رمانبه‌ردا بینیوه‌ته‌وه ، ئه‌مه جگه له فه‌رمانبه‌رانى هێزه ئه‌منییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى كۆشكى كۆمارى".
سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه "به‌رهه‌م ساڵ شێلگیره له‌سه‌ر خۆده‌ربازكردن له و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌سه‌ر كۆشكى كۆمارى هه‌ژمارن یاخود گێرانه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانى پێشوویان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌نسیبه‌كانیان".
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌رچووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه "عه‌بدولمه‌هدى ڕیگه‌ى به "ئه‌بو شون" داوه كه نووسینگه‌ى له‌م چه‌ند ڕووه‌ى خواره‌وه به‌رێوه‌به‌رێت : جیبه‌جێكردنى رینماییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه فه‌رمییه‌كان به گوێره‌ى سرووشتى كاره‌كانى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى وه‌زیران، به‌دواداچوونى كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌تى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران"، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه‌كانیشى پێدراوه به ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراندن له نوسوینگه‌ى سه‌رۆكى وه‌زیران ، تاوتوێكردنى هه‌موو پرسه‌كانى تایبه‌ت به خزمه‌ت و به‌رزه‌فتكردن ، خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى نوسوینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به گویره‌ى یاسا به‌ركاره‌كان.