"ئابڕووچوونی گەورە".. ملیاران دۆلار لەسامانەكەی قەزافی دەدزرێت

جیهان

31/10/2018‌ 2529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئابڕووچوونی گەورە"، ناونیشانی قسەیەكی جۆرج گیلكینیت، پەرلەمانتاری بەلجیكی بووە، كە ئاشكرایكردووە، ملیاران دۆلاری موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا لەبانكەكانی وڵاتەكەی دزراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، دوای بەدواچوونێكی بۆی دەركەوتووە، كە ملیاران دۆلاری لەسامانەكەی موعەمەر قەزافی لەبانكەكانی بەلجیكا بووە، كە بەهاكەی 5 ملیار یۆرۆ بووە، ئەوەش دەكاتە 5.6 ملیار دۆلار ئەمریكی.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە لەلایەن دەسەڵاتی لیبیا ئەو پارە گەڕێنراوەتەوەو دواتر لەشەڕەكان‌و ململانێكانی ئەو وڵاتە بەكارهێنراوە، ئەوەش بە "ئابڕووچوونی گەورە" ناوبردووە.

پەرلەمانتارەكە داواشی كردووە، كە حكومەتی بەلجیكا رێگری بكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش بەدواچوون بكات، بزانێت لەلایەن دەسەڵاتی لیبیا ئەو پارەیە چۆن بەكاردەهێنرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە