هەناردەکرنی نەوتی ئێران گەیشتە نزمترین ئاست

جیهان

31/10/2018‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێژەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن وڵاتانی کڕیاری کیشوەری ئاسیاوە لە مانگی ئەیلولەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

بەپێ ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی "ڕێژەی هاوردەکرنی نەوتی ئێران لە لایەن سێ کڕیاری سەرەکیی ئاسایی واتە چین، ژاپۆن و کوریای باشوور، لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٣٢ مانگی ڕابردوودا".


هەفتەی ڕابردووش دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی چین واتا "کۆمپانیای میللی نەوتی چین" و "ساینوپک" کە لە کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی ئێران بوون، بڕیاریاندا داوە هاوردەکردنی نەوتی ئێران ڕابگرن. 


هاوکات بێژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران ئەوەشی وتوە "نەوتی ئێران لە ڕێگەی ڕووسیاوە بفرۆشرێت، ئەمڕۆ پێش دانیشتنی دەستەی وەزیرانی دەوڵەتی ئێران زەنگەنە ڕایگەیاند، ئەو قسانەی ڕۆیتەرزی بەریتانی و هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بەم بابەتە بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە ڕاستیی".


لە هەفتەی داهاتوەوە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەست پێدەکات کە تایبەت نەوتی ئێرانیان کردووتە ئامانج.
هـ ـ ر