تەنها لەمانگی ڕابردودا عێراق بەبەهای زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە

عیراق

01/11/2018‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند "لە مانگى ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و هیچ بڕە نەوتێک لەو ڕێژەیە لە کێڵگەکانى کەرکوکەوە هەناردە نەکراوە".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندوە "لە مانگى ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٧ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و بڕى داهاتەکەشى زیاتر لە هەشت ملیار و ٥٥ ملیۆن دۆلار بووە".

عاسم جیهاد ئاماژەى بەوەش کردووە "کۆى گشتى ئەو نەوتەى هەناردەکراوە لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە بووە و هیچ بڕە نەوتێک لە کێڵگەکانى کەرکوکەوە هەناردە نەکراوە".

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "تێکڕاى هەناردەکردنى ڕۆژانەى نەوت، سێ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێکیش بە ٧٤ دۆلار و ٩١٢ سەنت فرۆشراوە".
هـ ـ ر