جارێكی تر هەواڵی كۆچی دوایی عادل ئیمام بەدرۆدەخرێتەوە

جیهان

02/11/2018‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی تر دەنگۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری عەرەب عادل ئیمام رەتكرایەوە، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی مردنی بڵاوكرایەوە.

دەنگۆكان بەشێوەیەك بوو، كە عادل ئیمام بەهۆی نەخۆشی دڵەوەو بەشێوەیەكی لەناكاو كۆچی دوایی كردووە، كە زۆربەی بەشداربوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیگەرانییان لەبارەی هەواڵەكە راگەیاندبوو.

لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانە، عادل ئیمام خۆی هاتە سەرخەت‌و دەنگۆیكانی رەتكردەوەو رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشەو هیچ كێشەیەكی نییە.

پێشتریش دەنگۆی كۆچی دوایی عادل ئیمام بڵاوكرایەوەو ئەو دەنگۆیانەش لەمیدیا فەرمییەكانی میسر رەتكرایەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە