دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت

کوردستان

04/11/2018‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، سبەی دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس كە لە سەرچاوەیەك لە گەنجینەكانی هەرێمەوە دەستی كەوتووە، سبەی دووشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی سێشەممەش یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ وەردەگرن.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە 11 مانگی ساڵی 2018 تێپەڕیووە، تا ئێستاش چارەنووشی ئەو مووچانەی دیكە كە دەمێننەوە چی دەبێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016 ەوە كار بەسیستەمی پاشەكەوتی مووچە دەكات، لەو كاتەوە بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران پاشەكەوت دەكرێت، تا ئێشتا دیارنییە ئەو مووچانەی ساڵی 2018 كە دابەشنەكراون پاشەكەوت دەكرێن یاخود پێكەوە دابەشدەكرێن.
ه.م