1991 بۆ 2017.. زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراق ملیۆنان بەرمیلە

عیراق

05/11/2018‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ناوەندی ئامار لەوەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند لەساڵی 2017 لەعێراق، 208 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە، كە ئەوەش بە بەرهەمهێنانی ئەو ساڵە ئەژماركراوە.

دەزگاكە ئەمڕۆ دوو شەممە راشیگەیاند، تەواوی رێژەی بەرهەمهاتووی نەوتی عێراق لەساڵی 2017، 208 ملیۆن و 534 هەزار بەرمیل بووە، كە رۆژانە 4 ملیۆن  228 بەرهەم هاتووە.

هەروەها رایگەیاندووە، لەو رێژەیە رۆژانە 3 ملیۆن 309 بەرمیل هەناردە كراوە، لەكاتێكدا لەساڵی 2016 بەرهەمهێنان 206 ملیۆن ۆ 98 هەزار بەرمیل بووە.

رێژەی بەرهەمی ساڵانە لەساڵی 1991 لەعێراق 25 ملیۆن‌و 862 هەزار بەرمیل بووە، كە رۆژانە 524 هەزار بەرمیل بەرهەم هاتووەو 39 هەزار هەناردە كراوە، لە 2004 گەیشتووەتە 100 ملیۆن و چوار هەزار بەرمیل لە 2005  بووە بە 93 ملیۆن بەمیلی ساڵانەو لە 2007 گەیشتووەتە 102 ملیۆن ‌و 70 هەزار بەرمیل.

هـ ـ ح