دوای چەند سەعاتێك لەهاوسەرگیری كۆتاییەكی ناخۆش بۆ بوك‌و زاوایەك لەئاسمان

جیهان

06/11/2018‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەرووداوێكی ناخۆشدا دوو كەس، كە چەند سەعاتێك هاوسەرگیرییان كردبوو، گیانیان لەدەستدا، ئەوەش لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا.

ئەو دوو كەسە دوای ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری، كە ناویان ویل بیلر و بیلی ئاكرمان بووە، چوونەتە هێلیكۆپتەرێكی تایبەت بەخانەوادەكەیان، بەڵام دوای چەند دەقەیەك لەفڕین كێشەی بۆ دروست بووەو كەوتووەتە خوارەوەو تێكشكاوە.

ئەو دوو هاوسەرە لە زانكۆی سام هیۆستن خوێندوویانە، كە خانەوادەكەیان لەشاری ئۆفالدی، بەڵام بەهۆی رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای رووداوەكەش، پۆلیسی ناوچەیی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووەو تەرمی دوو هاوسەرەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون.

هـ ـ ح

بەپەلە