ڕاهێنەرە نوێکەی ڕیاڵ مەدیرد ٦ یاریزانی بۆ یاری بەرامبەر ڤیکتۆریا بلزن دورخستووەتەوە

وەرزش

06/11/2018‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راهێنەرى ریاڵ مەدرید ٢٠ یاریزانى بۆ یارییەکەى سبەى بەرامبەر ڤیکتۆریا بلزن لە چامپیۆنز لیگدا بانگهێشتکردووە و شەش یاریزانیشى دوورخستووەتەوە.


ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١١ى شەو، ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە جەولەى چوارەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا رووبەڕووى ڤیکتۆریا بلزنى چیکى دەبێتەوە.


سانتیاگۆ سۆلارى راهێنەرى کاتى یانە مەدریدیەکە ٢٠ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە و شەش یاریزانیشى بەهۆکارى جیاواز دوورخستووەتەوە.


مارسیلۆ دا سیلڤا و دانى کارڤاخال و راڤائێل ڤاران و ماریانۆ دیاز و خیسۆس فایخۆ بەهۆى پێکانەوە ناتوانن بەشدارى لە یارییەکەدا بکەن و لۆکا زیدانى گۆڵچیش بەهۆکارى هونەرى بانگهێشتنەکراوە.


ریاڵ مەدرید لە خولەکەدا دوو بردنەوە و دۆڕاندنێکى هەیە و بە شەش خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەى حەوتەمدایە و بە جیاوازى گۆڵ لە دواى رۆماى پێشەنگەوەیە.


هـ ـ ر