نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تر تۆماردەكات

جیهان

07/11/2018‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 1% نرخەكەی دابەزیوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەی رۆژ، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.04 دۆلار بەرێژەی 1.42% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 89 سەنت بەرێژەی 1.41% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە ئەمریكا دوای ئەوەی گەمارۆی ئابووری خستە سەر كەرتی نەوتی ئێران، چەند وڵاتێكی لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو وڵاتە بەخشی‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دانا.

هـ ـ ح