شارپرێس:
ڕافائیل ڤارانی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی
ئیسپانی ڕایگه‌یاند، پاش وه‌رزێكی پڕ له ده‌ستكه‌وت، ئێستا ده‌یه‌وێت تۆپی ئاڵتوونی
وه‌ربگرێت.
ڤاران له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
به‌ده‌ستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی به‌مافیخۆی ده‌زانێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی
له‌وه‌رزی ڕابردوودا هه‌م له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، هه‌م له‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.
به‌وته‌ی ڤاران، ئاسان نیه له‌پاڵ چه‌ندین یاریزانی
به‌ئه‌زمووندا ئه‌و تۆپی ئاڵتوونی به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی
یانه‌ی یۆڤانتۆس، ڕافائیل ڤارانی كاندیدكرد بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتوونی
ساڵی 2018.
ڕ . ج