ئەمریكا دڵنیایی لەبارەی سفركردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران دەدات

جیهان

08/11/2018‌ 993 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا سوربوونی خۆی بۆ سفكردنەوەی تەواوەتی هەناردەكردنی نەوتی ئێران راگەیاندو هۆشداری بە كڕیارانی "نەوتی سەر ئاو" و پێشكەشكەرانی ئاسانكاری بۆ كەشتییە بارهەڵگرەكانی ئێران-یش دا.

برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، رایگەیاند، وڵاتەكەی جەختی لەسەر ئەو بڕیاڕەیە، كە بەهۆی ڕێڕەوێكی "قۆناغبەندی كراوەوە" هەناردەكردنی نەوتی ئێران بۆ سفر كەمبكاتەوە، بێ ئەوەی ئەم هەنگاوانە كاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخەكان لەبازاڕی جیهانیدا ببێت.

ئەمریكا قۆناغی دووەمی سزاكانی بە بەخشینی هەشت وڵات لەكڕینی نەوتی ئێران دەستپێكرد و ڕۆژی ڕابردووش وڵاتی نۆیەم واتە ئەفغانستانیشی بەم لیستە  زیادكرد.

پێش لەمەش بەرپرسانی ئەمریكا جەختیان لەسەر ئەوەكردەوە، ئامانجی ئەوان ئەوەیە هەناردەكردنی نەوتی ئێران بەسفر بگەیەنن، تا ڕێبەرانی كۆماری ئێسلامی لەم سەرچاوەی داهاتەنە، كە دەیانەوێت بەهۆیەوە بەرنامەو پلانی تایبەت‌و سیاسەتی ناوخۆیی خۆیانی پێ پیادە بكەن، لێی بێبەش بكەن.

بەقسەی خۆك هۆك، بەخشینی ئەم وڵاتانەش كاتییەو لەماوەی شەش مانگدا، بۆچوونەكان دەگۆڕێت، چونكە نایانەوێت جارێ گوشار لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت لەنرخەكانیدا بكەوێت.

برایان هۆك لەبارەی ڕێكەوتننامەی نهێنی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ ئەم وڵاتە بەخشراوانەدا هیچ وردەكارییەكی نەخستووەتە ڕوو، راشیگەیاند  "ئێمە لانی زۆری گوشارەكانمان لەسەر ئێران بەبێ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندایەو لەمبارەشەوە سەركەوتوو بووین و بەدواداچوون لە گەیاندن و بەسفرگەیاندنی نەوتی ئێران بە هۆی گوشارەكانمانەوە دەكەین، بە بێ ئەوەی بەدۆستان و هاوپەیمانانمان هیچ زیانێك بگات".

هۆك هەروەها رایگەیاند "ئێمە بۆ ئەم مەبەستە پلانی قۆناغبەندی كراومان داناوە"، باسی لەوانەش كرد، كە بە كڕیارانی نەوتی ئێران و ئەو كەسانەی ئاسانكاری بۆ كەشتیێە بارهەڵگرە نەوتییەكانی ئێران دەكەن، هۆشداری داوە ئێران بڕێك نەوتی خاوی لەبارهەڵگرە نەوتییەكانیدا خەزن كردووە و ئەوان بە فرۆشیاران پێشنیار دەكات و لە ئەگەری دۆزینەوەی مشتەری، ئەم نەوتە بۆ بارهەڵگرەكانی لایەنی بەرانبەر دەگوازێتەوە، بەو هیوایەی كە ئەم گواستنەوە و گەیاندنانە لە چاوی ناوەندە چاودێرییەكانی گواستنەوەی دەریاییدا بەشاراوەیی بمێنێتەوە، كە ئاشكرایكرد، ئەوان زانیاریشیان لەم كارانەیان هەیە.

هۆك هۆشداری ئەوەشی داوە، كە كڕیارانی نەوتی سەرئاو، یان ئەو بەندەرگایانەی كە هەلومەرج و ئاسانكاری دەخەنە بەردەست بارهەلگرەكانی گواستنەوەی ئەوەوە، خۆیان دەخەنە بەر مەترسی و غەرامەی قورسەوە.

هۆك لەبارەی بیمەكردانی ئەم تەنكەرە نەوتیانەوە رایگەیاند، "ئەوان لە بیمەی قبوڵكراوی نێودەوڵەتی بێبەشن و هەر ساتێك ڕەنگە خەسارەتمەند بۆ كەشتیی و بارهەڵگرەكانی تر‌یش لە لەنگەرگاكانیشدا ببن"، ئاماژەی بەوەش داوە، كه ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاگاداری هەندێك گواستنەوەی نەوتی ترە، كە كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە حكومەتی بەشار ئەسەد، بە ملیونان بەرمیل نەوتی خستووەتە بەردەستییەوە.