بەرشەلۆنە چاودێری سوپەر كلاسیكۆ دەكات

وەرزش

10/11/2018‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاری سوپەر كلاسیكۆی نێوان بۆكا جۆنیورز و ریڤەر پلێتی ئەرجەنتینی بەرێوەدەچێت‌و یانەی بەرشەلۆنەش چاودێری ئەو یارییە دەكات.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی بڵاویشیكردەوە، كە بەرشەلۆنە بۆ زانینی ئاستی یاریزانان لیۆناردۆ بیلاردی وئۆجستین ئەلمیندرای یاریزانانی بۆكا جۆنیۆرزو ئیزكویل بالاسیۆس و گۆنزالۆ مۆنتیلی یاریزانی لیڤەر پلێت، چاودێری ئەو یارییە دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەرشەلۆنە ئامانجی كڕینی ئەو یاریزانانەی هەیە، بۆیە بەوردی چاودێری دەكات‌و لەدوای دەركەوتنی ئاستی ئەو یاریزانانە، هەوڵی كڕینیان دەدات.

یاری سۆپەر كلاسیكۆ ئەمڕۆ شەممە لەچوارچێوەی یاری كۆتایی لیبەرتادۆس بەرێوەدەچێت، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگەو هەوڵی بردنەوەی نازناوەكە دەدەن.

هـ ـ ح