چارەنووسی دیمبلی بۆ یارییەكەی بیتیس یەكلاكرایەوە

وەرزش

10/11/2018‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری لەراهێنانەكانی یانەكەی كرد، ئەوەش بۆ ئامادەكاری بۆ یاری یانە كەتەلۆنییەكە بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتیس.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە عوسمان دیمبلی ئەمڕۆ شەممە بەشداری راهێنانەكانی كردووەو بۆ یارییەكەی سبەیش بەشداری دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی هەینی لەراهێنانەكانی یانەی بەرشەلۆنە، دیمبلی تووشی ئازار بووەو بەو هۆیەشەوە گومان دەكرا پێكانی هەبێت.

یانەی بەرشەلۆنەی سبەی یەك شەممە لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانی رووبەڕووی ریاڵ بیتیس دەبێتەوە، كە یارییەكە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە گرنگە.

هـ ـ ح