شارپرێس:
لیۆنێل مێسی، کاپتن و
ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی چاکبوونەی لە پێکانەکەی راگەیێندرا و یاریزانەکە
بۆ یاریی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر یانەی ریال بێتیس ئامادەیە.
یانەی بارسێلۆنا
لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی و ساموێل ئومتیتیی بۆ یارییەکانی
داهاتووی یانەکە راگەیاندووە و هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال
بێتیس لە گەڕی 12ـی لالیگا ئامادەن، دوای ئەوەی راپۆرتی پزیشکیی ئەو دوو یاریزانە
دەرچوو و سەڵامەتی هەردوو یاریزانەکە دووپاتکرایەوە.
لەلایەن خۆیەوە
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، هەردوو
یاریزانەکە بۆ یارییەکە ئامادەن و گرنگییەکی زۆریان لە پێکهاتەی یانەکەدا هەیە،
بەتایبەت کە ئێمە لە بەهێزی یارییەکە تێدەگەین.
رۆژی یەکشەممە
بارسێلۆنای پێشەنگی لالیگا لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی ریال بێتیس
دەکات.
هـ ـ ر