یاری دێربی مانچستەر.. گومان لەبەشداری بۆگبا هەیە

وەرزش

11/11/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا گومان لەسەر بەشداریكردنی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی مانچستەر سیتی هەیە.

پێگەی "مانچستەر ئیفینینج نیوز" بڵاویكردەوە، كە پۆڵ بۆگبا بەهۆی پێكانەوە گومانی بەشداریكردنی لەیارییەكە هەیە، كە بەیاری دێربی مانچستەریش ناو دەبرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، بۆگبا لەگەڵ تیمی یاریزانانی یانەكەی لەو ئۆتێلە نەبینراوە، كە نزیكە لەیاریگای ئیتیحان، كە یارییەكە لەو یاریگایە بەرێوەدەچێت.

هەروەها ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، بۆگبا لەراهێنانە بەكۆمەڵەكانی یانەكەشی بەشداری نەكردووە، كە ئەوەش گومانەكانی بەشدارینەكردنی زیاتر كردووە.

یاری مانچستەر سیتی‌و مانچستەر یونایتید ئەمڕۆ یەك شەممە بەرێوەدەچێت، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی ئینگلیزی، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگە.

هـ ـ ح