مۆرینیۆ لەگواردیۆلا دەترسێت

وەرزش

11/11/2018‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆزێ‌ مۆرۆینیۆی پرتوگالی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید، ترسی خۆی لەتواناكانی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی نەشاردەوە.

خۆزێ‌ مۆرۆینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە پیپ گواردیۆلا لەسەروو كێبڕكێكردنەوەیە، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی قورسەو دەبێت بەباشی خۆتی بۆ ئامادە بكەیت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە لەیاری دێربی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یوتایتیدو مانچستەر سیتی رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

هەروەها مۆرینیۆ ترسی لەهێرشبەری یانەی مان سیتی، سێرجیۆ ئەگیۆرۆش نەشاردەوەو رایگەیاند، هێرشبەرێكی بەتاوانایەو بەباشی پلانەكانی راهێنەری جێبەجێدەكات.

هـ ـ ح