شارپرێس:
یاریی دێربی مانچێستەر، لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و
مانچێستەر یونایتد، هەموو چاوەکان دەباتە سەر یاریگەی ئیتیحاد بۆ رکابەریی
هەمیشەیی نێوان ئەو دوو یانەیە.
لە گەڕی
دوازدەیەمی پرێمەرلیگدا، کاژێر 19:30 یانەی مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگە و
هاندەرانی میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتدی رکابەری دەکات و وەک هەمیشە
چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی نێوان ئەو دوو یانەیە دەکرێت، بەتایبەتریش کە
گواردیۆلا و مۆرینیۆ جارێکی دیکە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
مانچێستەر سیتی
لەم وەرزەدا بەبارودۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت و یانەکە بەبێ ئەوەی لە هیچ یارییەکدا
بدۆڕێت، پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە و بە تۆمارکردنی 33 گۆڵ بەهێزترین هێلی
هێرشبەری هەیە و بەرگرییەکەشی تەنیا 4 گۆڵی لێکراوە کە ئەمیشیان بەهێزترینی
پرێمەرلیگە.
هەرچی
مانچێستەر یونایتدە، ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە و ئەم وەرزە
بەرگرییەکەی کێشەی زۆری هاتووەتە پێش، بەڵام دوای بردنەوەیان لە یوڤێنتوس لە
چامپیۆنزلیگدا دەیانەوێت یەکەم شکست تووشی مانچێستەر سیتیش بکەن.
یارییەکانی
پرێمەرلیگ
لیڤەرپوول -
فولهام 15:00
چێڵسی -
ئێڤێرتۆن 17:15
ئارسیناڵ -
ولڤەرهامتۆن 19:30
مانچێستەر سیتی
- مانچێستەر یونایتد 19:30
هـ ـ ر