شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی‌و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، هه‌وڵ ده‌دات یانه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی ناڤاس بۆ یۆڤانتۆس ڕازیبكات.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه ئێستا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ ناڤاسی گۆڵپارێز بوه‌ته دۆزه‌خ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه وه‌ك پێویست سود له‌و گۆڵپارێزه نابینێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆس هه‌وڵده‌دات ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی به‌وه ڕازیبكات، كه ناڤاس بۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه بگوازنه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له هاوینی ڕابردوودا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز واژۆكرد، ئێستا كۆرتوا بوه‌ته گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی‌و ناڤاسیش وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌بیندرێت.
ڕ . ج