ژنە هونەرمەندێكی ئەمریكی ترامپ بە مرۆڤێكی "بێ‌ دڵ" ناودەبات

جیهان

12/11/2018‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتی بیری كچە هونەرمەندی ئەمریكی هێرشی كردە سەر دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی‌و بە مرۆڤێكی "بێ‌ دڵ" وەسفی كرد.

كاتی بەهۆی ئەو ئاگرەی لەویلایەتی كالیفۆرنیا كەوتووەتەوە هێرشی كردووەتەوە سەر ترامپ، بەوەی لەو پرسەدا ئیدارەكەی بێ‌ هەڵوێستە.

ئەو هونەرمەندە رایگەیاندووە، كە نابێت ئیدارەی دۆناڵد ترامپ لەبەرانبەر ئەو قوربانییەی بەهۆی ئاگرەكەوە كەوتووەتەوە، دەستەوەستان بێت، هەروەها هاوكاری ئەو كەسانەش نەكات، بەهۆی ئاگرەكەوە ماڵەكانیان جێهێشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەرۆژی هەینی رابردووەوە ئاگرێكی گەورە لەچەند ناوچەیەكی كالیفۆڕنیا كەوتووەتەوەو بەو هۆیەشەوە هەزارەها كەس ئاوارە بوون‌و ئاگرەكەش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح