شارپرێس:
تێر شنیگنی ئەڵمانیو گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتیس ژمارەیەكی نایابی تۆماركرد.
بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری، تێرشنیگن ، یەكەم گۆڵپارێزە 92 یاری لەسەر یەك لەخولی ئیسپانی بەشێوەی سەرەكی یاری بكات.
هەر بەپێی تۆڕەكە، ئەو گۆڵپارێزە پێش بۆدۆ ئەلیگنری ئەڵمانیو گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید كەوتووە، كە 91 یاری بەسەر یەكەوە یاری كردووە.
یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ بیتیس لەهەفتەی 12ی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە یارییەكە بەچوار گۆڵ بەرانبەر بەسێ گۆڵ لەسوودی ئەوەی دووەمیان كۆتایی هات.
هـ ـ ح